
د. بیلال محمد
خاوەنی پەیمانگا
پڕۆژەیەکی پەروەردەیی ناحکومی لە شاری سلێمانی.

پەیمانگای نامی پڕۆژەیەکی پەروەردەی ناحکومییە بە مۆڵەتی ژمارە (٥٤٩) لە بەرواری ٥/١٢/٢٠١٩ دامەزراوە و ئۆڤیسی سەرەکی لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستانە.
پەیمانگای نامی تەواوکاری کاری پەروەردەیە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دروستکردن و پێشخستنی نەوەیەکی هۆشیار و پێگەیاندنیان بە شێوەیەکی شایستە و ڕەسەن.
ئێمە لە پەیمانگا بەپێی یاسا و ڕێکارە ئیدارییەکان لە بوارەکانی خولی بەهێزکردن و گەشەپێدانی مرۆیی و زمانەوانییەکان کار دەکەین لە ژینگەیەکی تەواو پەروەردەیی و بە باشترین سەرچاوە زانستییەکان و ستافی خاوەن ئەزموون سەرجەم چالاکی و خولەکان دەوترێنەوە.
پەیمانگای نامی خەمی ئەوەیەتی لاوەکان بە پەروەردەیەکی دروست و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و زانستی و ڕۆشنبیری ڕاهێنان بکات و هاوکات ئەو بۆشایی و ناتەواوییانەی لە سێکتەری گشتی پەروەردەدا هەیە پڕبکاتەوە.
پەیمانگای نامی مۆرکی هیچ حیزب و گروپ و ئایدیایەکی دیاریکراوی پێوە نییە، هەر تاکێکی کۆمەڵگا پەرۆشە بەشدار بێت لە پرۆسەی فێرکاری و پەروەردە دەتوانێت ستافی فەخری پەیمانگای نامی بێت.
ئەو کەسانەی ڕۆژانە پەیمانگای نامی بەڕێوە دەبەن.

خاوەنی پەیمانگا

Web Developer

IT
سەردانی پەیمانگای نامی بکە یان پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی خولەکان و تۆمارکردن.